AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٣٠ ١٠:٢٨

مێهر لێکی دایەوە؛

جووڵەی مرۆڤکوژەکانی سەر بە ئەمریکا/ تیرۆریستان دۆخی بوومەلەرزەکەی سووریا بەکاردێنن

جووڵەی مرۆڤکوژەکانی سەر بە ئەمریکا/ تیرۆریستان دۆخی بوومەلەرزەکەی سووریا بەکاردێنن

سووریاییەکان لە حاڵێکدا بەرەوڕووی پاشهاتەکانی بوومەلەرزە بەربڵاوەکە و گەمارۆکانی ئەمریکا بوونەتەوە کە تەکفیرییەکانیش دووبارە جووڵەکانی خۆیان دەستپێکردووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە حاڵێكدا کە سووریاییەکان بەرەوڕووی پاشهەتەکانی بوومەلەرزە بوونەتەوە، جیهازاتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە دوبارە چالاک بوونەتەوە. سەرەڕای ئەوەی کە دوو بوومەلەرزەی گەورە گیانی هەزاران کەسی گرتەوە و ژیانی سەدان هەزار کەسی دیکەی لە سەرمای توندی زستان خستە مەترسییەوە، خەڵکی سووریا لەگەڵ مەترسی هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکانیش بەرەوڕوون.

لە نوێترین هێرشی داعش بۆ سەر دەڤەری حومس 53، کەس لە خەڵکی ئەو ناوچە کە خەریکی کۆ کردنەوەی کارگ بوون لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری سخنە لە دەڤەری حومس کوژران.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریاش چوارشەممە 26 ی ڕێبەندان ڕایگەیاندبوو کە داعش 12 کەسی وەکوو بەرماتە دزیوە و لە بیابانی تدمر ئیعدامی کردووە. چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا هەروەها لە چارەنووسی 63 کەسی دیکە کە 5 ڕۆژی پێش لەلایەن تەکفیرییەکانەوە ڕفێندرابوون بێ ئاگایە.

داعش 12 کەس لەوانە ژنێکی ئیعدام کردووە.

پێشتر سەرچاوەیەک لە زیندانی ڕاجو ڕایگەیاندبوو کە زیندانیانی جێگیر لە باکووری ڕۆژاوای سووریا کە پێشتر داعشی بوون لە کاتی بوومەلەرزەکەدا، لە زیندانی هەڵاتوون. ئەو زیندانە لە شارێک لە نزیک سنووری تورکیایە کە لانیکەم 2000 زیندانی هەیە کە نزیک 1300 کەسیان گوماناوی بە ئەندامێتی لە گرووپی داعشن.

ناوچەیەک کە داعش تێیدا زیاتر جووڵەی هەیە لە سووریا

زیاترین جووڵەی تەکفیرییەکان لە حومس و تەدمەرە، لە حاڵێکدا کە ئەو ناوچە بە بووکی بیابانی لە سووریا بەناوبانگە.

ئەمریکا ڕۆڵی گرینگی لە جووڵەی داعش هەیە. سەرچاوەیەکی مەیدانی پایەبەرز و ئاگادار لە چالاکی گرووپی تیرۆریستی داعش ئاشکرای کرد کە ئەو گرووپە لە هێزەئەمریکییەکان لە ناوچەی ئەلتنف ەل سێ گۆشەی سنووری، عێڕاق و ئوردن لە ڕۆژهەڵاتی دەڤەری پارێزگای حومس، کە سوپای ئەمریکا تێیدا جووڵە لۆجستیکی و سەربازیان جێگیر کردووە، پاڵپشتی زیاد وەردەگرن. ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتوویە کە پاڵپشتی ئەمریکا لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ڕێگای هێڵی ئامادکاری دەگاتە ناوچەی ڕەقە و حەما.

بەردەوام لایەنی نوێ لە پاڵپشتی ئەمریکییەکان لە تیرۆریستەکان لە سووریا ئاشکرا دەکرێت. پێشتریش چەندین جار مێدیاکان لە پاڵپشتی ئەمریکا لە داعش بریتی لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هلی بێرن و دەرکردنی سەرکردەکانی داعش لە ناوچەکە و هەروەها داخستنی پاکێجی چەک و تەقەمەنی و بوردمانی هێزگەلێک کە لەگەڵ تیرۆریستەکان شەڕ دەکەن، هەواڵیا دا.

ئەلتنف ناوەندێکی ئەمریکی بۆ پەروەردە کردنی تیرۆریست

ناوچەی هەڵکەوتوو لە دەڤەری بنکەی ئەلتنف کە لەلایەن ئەرتەشی ئەمریکاوە داگیر کراوە بریتییە لە کەمپگەلێک بۆ پەروەردەی گرووپە تیرۆریستییەکان بەدەستی ئەمریکییەکان بە ئامانجی ناسەقامگیر کردنی دۆخی ناوخۆیی سووریا.

واشنتۆن پاگەندەی کرد کە بنکەکەی لە ناوچەی ئەلتنف لە سنوورەکانی سووریا-ئوردن و عێراق بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعشە لە حاڵێکدا کە هێزەکانی لە ئەو بنکەیەدان گوللەیەکیشیان بەرەو تیرۆریستەکانی نەهاویشتووە.

News ID 45146

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha